Accessibility links

تیلەرسن: ئەمەریکا سزای هەر کەسێـک دەدات تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدات


ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت واشنتن بەرەو ڕووی هەر کەس و لایەنێـک دەوەستێتەوە کە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە جیهاندا ئەنجام بدات.

تیلەرسن ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی سەردانیدا بۆ مۆنۆمێنتی قوربانیانی جەنگی جیهانی دووەم لە گوندی سانتانا دی ستازیمای ئیتالیا گوتی " جارێکی دیکە سەنگی دەخەینەوە سەر هەوڵەکانمان بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک تاوان بەرامبەر خەڵکی بێ گوناح لە هەرچ شوێنێـکی ئەم جیهانە ئەنجام بدات."

هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا هێرشێـکی موشەکی کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی سوریا پاش ئەوەی ڕژێمی ئەسەد هێرشێـکی کیمیایی کردە سەر شاری خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بووە مایەی کوژرانی دەیان کەس و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی هەشتی ساڵی 1944 نازیـیەکان 560 گوندنشین و ئاوارەیان لەو ناوچەیە کوشت و پاشان تەرمەکانیان سووتاندن. لە نێوایاندا 130 منداڵ هەبوون.

XS
SM
MD
LG