Accessibility links

ئۆباما پـرۆژه‌ بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی باج درێژده‌کاته‌وه‌

  • VOA News

سه‌رۆک ئۆباما پاش مۆرکردنی پـرۆژه‌ بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی باج ده‌سـتخۆشی لێـده‌کرێت، هه‌ینی 18 ی دوازده‌ی 2010

سه‌رۆک ئۆباما پاش مۆرکردنی پـرۆژه‌ بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی باج ده‌سـتخۆشی لێـده‌کرێت، هه‌ینی 18 ی دوازده‌ی 2010

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـرۆژه‌ بڕیارێـکی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی به‌ بڕی 858 ملیار دۆلار مۆرکردووه‌ و کردیـیه‌ یاسا و به‌و جۆره‌ که‌مکردنه‌وه‌کانی باجی سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشـوو جۆرج بوشی درێژکرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕی باجی سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ سـاڵی نوێدا به‌رز نه‌بنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما دانوسـتاندنی سـازشی له‌مه‌ڕ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌گه‌ڵ یاسادانه‌رانی حزبی کۆماری کرد له‌ پـێناو ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی باج بدات ئه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی له‌ 31 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌سه‌ر ده‌چێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG