Accessibility links

ماتیس : سیاسەتی ئەمەریکا لە سوریا نەگۆڕاوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی سیاسەتی ئەمەریکا لە سوریا نەگٶراوە و هێشتا کاری سەرەکی ئەوەیە شکست بە ڕێکخراوی داعش بێنێت سەرەڕای ئەوەش کە وڵاتە یەکگرتووەکان هێرشێکی موشەکی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا.

ماتیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئامانجی ئێستامان لە سوریا و ئەرکە سەربازییەکانمان بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوی داعشە."

وتیشی هیچ گومانیك لەوەدا نیە کە حکومەتی سوری چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و چەند جارێکی تریش لە ڕابردوودا بەکاری هێناوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG