Accessibility links

70 چەکداری سوری لەوانەی ئەمەریکا مەشقی پـێـکردوون دەگەڕێنەوە بۆ ناو سوریا

  • VOA News

نزیکەی 70 چەکداری سوری لەوانەی ئەمەریکا لە تورکیا مەشق و ڕاهێنانی پـێـکردوون گەڕاونەتەوە بۆ ناو سوریا بە چەک و ئامێری لەشکری پـێویستەوە.

فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی ئەم حەفتا چەکدارە کە بە چەک و پێـداویستی لەشکریـیەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان دەچنە پاڵ هێزە کوردیـیەکان و عەرەبە سووننەکان بۆ شەڕی دژی داعش.

پـێشـتر کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا گوتی 75 چەکدارن و چەکی سووک و تەقەمەنیـیان پـێـیە و بە 12 ماشێنی لەشکری گەڕاونەتەوە و فڕۆکەی هاوپەیمانان بەسەریانەوە بووە هەتا چوونەتە ناو سوریا.

کۆلۆنێل پاتریک ڕایدەر گوتەبێژی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو گوتی نزیکەی 100 چەکداری سوری مەشق و ڕاهێنانی خۆیان تەواوکردووە و بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ ناو سوریا.

XS
SM
MD
LG