Accessibility links

لەشکری ئەمریکا لەسەر سنوری تورکیا و سوریا جموجۆڵی هەیە


ڕێکخراوێکی چاودێری و چالاکوانانی کوردیش ڕایدەگەیەنن ماشێنە زرێپۆشەکانی لەشکری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوریەکانی سوریا و تورکیادا بڵاوبوونەتەوە.

ئەم جموجۆڵە لەشکریەش چەند ڕۆژێک پاش هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیایە بۆ سەر شەڕڤانانی کورد کە ئەمریکا پشتیوانییان دەکات.

بەپێی ئەو وێنە و دیمەنە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە ماشینە زرێپۆشەکان لەسەر ڕێی دەرباسیەن کە تەنها چەند سەد مەترێک لە سنوری تورکیاوە دورە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، بنکە لە لەندەن دەڵێت پێدەچێت ئەو جموجۆڵە لەشکرییە سنورداربێت.

موستەفا بالی، چالاکوانی کورد، هەواڵی جموجۆڵی زرێپۆشەکانی لە نزیک دەرباسیەوە پشتڕاست کردۆتەوە.

کۆلۆنێڵ جۆن دۆریان، دەمڕاستی هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا تێبینیدانی لەسەر ئەم هەواڵە نەداوە، تەنها ئەوەندەی وتووە "جموجۆڵە لەشکرییەکان بەردەوامن."

XS
SM
MD
LG