Accessibility links

سەرچاوەیەک: سەرۆک ترامپ تاووتوێی کرداری لەشکری لە دژی ڕژێمی سوریا دەکات

  • VOA News

کەناڵی CNN دەڵێت سەرچاوەیەک بۆی ئاشکراکردووە سەرۆک ترامپ بە ئەندامانی کۆنگرێسی گوتووە تاووتوێی کردارێکی لەشکری لە دژی ڕژێمی سوریا دەکات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەو هێرشە کیمیایـیەی ڕۆژی سێشەممە کرایە سەر شاری خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا.

کەناڵەکە دەڵێت سەرچاوەکە گوتوشیەتی سەرۆک ترامپ لەم بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ جەیمس ماتس وەزیری بەرگری دەکات.

کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکاش گوتی وەزارەتی بەرگری کۆمەڵێـک بژارەی لەشکری خستووەتە بەردەم سەرۆک ترامپ، لە نێویاندا لێدانی چەند شوێنێک لە ناو سوریا. بەڵام گوتویەتی هێشتا بڕیاری هیچ نەدراوە.

لە لایەکی دیکە جۆن مەککەین و لینزی گراهام هەردوو سیناتۆری گەورەی کۆماری ئەمڕۆ پـێنجشەممە داوایان لە سەرۆک ترامپ کرد هێزی ئاسمانی سوریا لە کاربخات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکی خێرا و بەهێز لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کیمیاییەی کردوویەتی.

XS
SM
MD
LG