هه‌وڵه‌کان بۆ دیتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌ک بۆ گرووپی تێرورستی داعش له ئه‌م دواییانه دا وای کرد داعش خاڵێکی جوگرافیایی گرنگ، واتا گرێ سپی، له ده‌ست بدات له ده‌مێکدا له‌شکری ئه‌مه‌ریکا بۆی به گرفته هێزێکی نه‌رم ڕێی سوریایی پێک بێنێت بۆئه‌وه‌ی ته‌واوکه‌ری هێزی ئاسمانی هاوبه‌ندی و ئه‌رمه‌ریکی بێت.
پێنج شه‌مه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کوتی 6000 که‌س ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری کردن له پرۆگرامی مه‌شق پێکردن و شاره‌زایی له که‌ره‌سان بۆ سوریا نیشان داوه، به‌ڵام که‌متر له 200 که‌س له ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی مه‌شق پێکردن له تورکیا و ئووردون دامه‌زراون کاره‌که‌یان ده‌ست پێکردووه. هه‌روه‌ها 1500 خۆبه‌خشی تر یه‌که‌م خۆلی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنیان ته‌واو بوو و هێشتا چاوه‌ڕوانی ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی درێژخایه‌نن.
به‌ڵام تاقه خۆبه‌خشێک پرۆگرامه‌که‌ی ته‌واو نه‌کردووه و نه‌گه‌راوه‌ته‌وه سوریا شه‌ری داعشێ بکات.
کاربه‌ده‌ستان کوتیان، به‌شێکی گرفته‌که له پڕۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی درێژخایه‌نه‌وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بن که هه‌ر خۆبه‌خشێکی سوریایی ببێته نه‌رم ڕێیه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ شه‌ر له دژی گرووپی داعش؛ به‌لام، کاتێک ئه‌و خۆبه‌خشانه وه‌رگیران گرفتێکی به‌رچاوی دیکه‌ش ده‌ست پێده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کۆلۆنێل ستیڤ وارن Col. Steve Warren کوتی، "سوریا شوێنێکی زۆر پڕگرفت و مه‌ترسیداره، چه‌ندین لایه‌نی چه‌کداری هه‌یه شه‌ڕی یه‌کتر ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه چوونه ده‌ر له ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش گرفتێکی به‌رچاوه."
کاربه‌ده‌ستانی به‌رگری هوشیارن که زانیاری سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه‌که ئاشکرا نه‌کرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وان نه‌یانه‌وێت ڕێکه‌وته‌کانی هیچ پۆلێک بۆ وه‌رگیرانی خۆبه‌خشان یان ژماره‌ی ئه‌وان له هه‌ر ناوه‌ندێکی مه‌شق پێکردن بزانرێت، و ده‌ڵێت پیویسته که مسۆگه‌ری پارێزگاری بکه‌ن.
هێشتاش، دوای هه‌بوونی 500$ میلیون دۆڵار بۆ پروگرامی مه‌شق پێکردن و ته‌یارکردن، وه‌زارتی به‌رگری دانی پێدادێنێت که ڕه‌وته‌که به پێێ چاوه‌ڕوانکراو نه‌بووه، که داوای بۆ هێزێکی ده‌ستپێکی 5400 که‌سی نه‌رم ڕێی سوریای کرد.
بنکه‌کانی مه‌شق پێ دیتن له ئوردون و تورکیا دامه‌زراون، و له گه‌ڵ دامه‌زراندنی بنکه‌کانی زیاتر له عه‌ڕه‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر و به گه‌شه سه‌ندنی پڕۆگرامه‌که چاوه‌روانی ده‌کرێت له سه‌ر ئێنترنێتیش دابین بکرێت.
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارتر Ashton Carter له ماوه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گوێگرتن له سه‌ر ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چوارشه‌مه به کومیته‌ی خزمه‌ته‌کانی چه‌کدار سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی گوت، "ئێمه ناوه‌نده‌کانی پیویستمان بۆ مه‌شق پێکردن هه‌یه. بۆ ئێستا، ئێمه که‌سانی پێویستمان نیه له ئه‌و شوێنانه مه‌شقیان پی ببینین."
له ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، گرفتی دابین کردنی هێزێکی مه‌شقپێدراو و خاوه‌ن پشتیوان بۆ نێو سوریا به پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی کورد و شه‌ره‌وانانی تری دژی داعش داپۆشراوه، ئه‌و هێزانه‌ی وایان کرد شاری گری سپی، له سه‌ر سنووری له گه‌ڵ تورکیا، به یارمه‌تی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا و هێزی هاوبه‌ندی له داعشی بستێننه‌وه.
ئه‌و پێشره‌وی یه سه‌قامگێره‌ی کورد، که له مانگی 1ی ساڵ له گیرانه‌وه‌ی کۆبانی را ده‌ست پێده‌کات، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه ستایش کراوه؛ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی تاوان خستنه سه‌ری پاکتاوی ئه‌تنی له گۆڕێ دایه، هه‌ر پێشتر هاوکاری شه‌ڕه‌وانانی کورد و عه‌ڕه‌ب گرژی تێکه‌وتوه؛ دیسانیش هێندێک هه‌ن که بۆیان پرسیاره چه‌نده ئه‌و پێشکه‌وتنه ده‌کرێت به‌رده‌وام بێت.
مایک ئۆ هانلن Michael O’Hanlon له ئه‌نستیتۆی برووکینگ کوتی، "ڕێگای زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که تێیدا هێزه‌کانی سه‌ر زه‌وی ئاکامی نه‌خوازراویان ببێت له ئه‌وه دا که چون شه‌ر ده‌که‌ن یان چون کۆتایی به ماکه‌ی کێشه‌ی تایفه‌یی داهاتوو بێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له کورت خایه‌ن دا ئه‌وان داعش له شارێک یان دوو شار وه‌ده‌رنێن."
هه‌روه‌ها ئه‌و کوتی،"ئه‌وه‌ش گرینگه که ئێمه کاره‌که چۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین، و پێم وانیه هێزی پێویست له گۆڕه‌پان نیه کاره‌که جێ به جێ بکات و هه‌روه‌ها به ئه‌و جۆره‌ی که پێمان خۆشه کاره‌که ئه‌نجام بدرێت."
ئه‌وه گرفتێکه که ئه‌مه‌ریکا له عیراق دا له گه‌ڵی ڕووبه‌روویه، که له ئه‌وێ هه‌وڵه‌کان مه‌شق پێدان و ته‌یارکردنیش به پێێ چاوه‌ڕوانی یه‌کان نین.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ته‌نیا 7000 سه‌ربازی هێزی ئاسایس پڕۆگرامه‌کانی مه‌شق دیتنی سه‌ره‌تاییان ته‌واو کردوه له ده‌مێکدان 2000 ئه‌ندامی دیکه‌ی هێزه‌کانی عێڕاق مه‌شق پێدیتنی دژه تێرۆریان ته‌واو کردووه، و به‌شی پێشکه‌وتووی پیاده‌ش فێربوونه چلۆن ئامانجه‌کان بۆ هێرشه‌کانی ئاسمانی پێناسه بکه‌ن.
سه‌رجه‌م 9000 سه‌ربازی عیراق مه‌شق دراون، ئه‌گه‌رچی که‌متر له ئه‌و 24000 سه‌ربازانه‌یه که وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا هیوای خواست بوو مه‌شقیان بدات.
وه‌زیری به‌رگری کوتی، "به شێوه‌یه‌کی ساکار ئێمه سه‌ربازانی پێویست بۆ مه‌شق پێ دیتن ئاماده‌ییان بۆ خۆناونووسی کردن نیشان نه‌داوه. له ده‌مێکدا ئه‌مه‌یکا ئاماده‌یه زیاتر له ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی پشتیوانی عێڕاق بکات، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت به‌ڵێنی زیاتر له هه‌موو به‌شه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق ببینین."