کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا سوریا و ئێرانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی سه‌روه‌ری لوبنان لاواز ده‌کات له ڕێی پـشـتگیریکردنی حزبوڵڵا و کۆمه‌ڵه میلیتانه‌کانی دیکه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م لـێدوانه‌ی دا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر لوبنان.
سوزن ڕایس ڕه‌خنه‌ی توندی له سوریا گرت، ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ یه‌ک پارچه‌یی خاکی لوبنان و سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی پـشـتگوێ خسـتووه.
گوتیشی سوریا به‌رده‌وامه له دابینکردنی چه‌ک بۆ میلیشـیاکانی وه‌کو حزبوڵڵا که هه‌رچه‌نده به‌پـێی بڕیاری 1680 ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه نابێت بکرێت.
سوزن ڕایس ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی پـێشـتر له‌م مانگه سوریا فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی 33 که‌سی داوه، له‌وانه دادوه‌رانی باڵای لوبنانی و کاربه‌ده‌سـتانی نێونه‌ته‌وه‌یی. سوریا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکردووه به‌هۆی شایه‌تی نادوروسـتیان هه‌ڵبه‌سـتووه و داویانه به‌و لیژنه‌یه‌ی به پـشـتـگیری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لێـکۆڵینه‌وه له کوشـتنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی لوبنان ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ده‌کات.