وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له دۆسـتانی گه‌لی سوریا کرد گوشـار بکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و کاربکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕێـکی سیاسیـیانه که تیایدا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
خانم هێله‌ری کلنتن ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا دا، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ڕووسیا و چین بڕیارێـکیان ڤیتۆ کرد که به ته‌واوی پـشـتیوانی له پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌کرد بۆ ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌سه‌د بۆ جێـگرێـکی و کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی و سـازکردنی هه‌ڵبژاردن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیتۆکه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی ڕووسیا و چینی به گاڵته‌جاڕیـیه‌ک ناوبرد، وه په‌یمانی دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه کاربکات بۆ توندکردنی سزا هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی سه‌رچاوه دارایی و چه‌که‌کانی که ماشێنه جه‌نگیـیه‌که‌ی ڕژێمی سوریای پـێ ده‌خرێته‌گه‌ڕ.