Accessibility links

دادگای باڵای ئەمەریکا: دەبێت ئێران قەرەبووی قوربانیانی هەردوو تەقینەوەکەی ساڵی 1983 ی بەیرووت بکات


دادگای باڵای ئەمەریکا بڕیاری دا کە دەبێت ئێران لە پارە سڕکراوەکانی خۆی نزیکەی 2 ملیار دۆلار بدات بۆ قەربووکردنەوەی قوربانیانی ئەو هێرشانەی کە ئێران پـێوەیان تۆمەتبارکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵا بە دەنگی 6 بەرامبەر 2 بڕیارەکەی پەسەندکرد بۆ بەرژەوەندی کەسوکاری ئەو 241 سەرباز و مارینزەی ئەمەریکا، ئەوانەی لە تەقاندنەوەی دوو بینا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ساڵی 1983 گیانیان لەدەسـتدا و هەروەها بۆ کەسوکاری هێرشی دیکەی ئێران لە پشتەوەی بووە.

زیاتر لە هەزار ئەمەریکایی بەم بڕیارە سوودمەند دەبن.

دادوەر ڕۆث بادەر بڕیاری دادگاکەی نووسی و تیایدا هەوڵەکانی بانکی ناوەندی ئێرانی ڕەتکردەوە بۆ قەرەبوو نەکردنەوەی کەسوکاری قوربانیـیەکان.

ئەمەش سەرکەوتنێـکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما و کۆنگرێس کە لە ساڵی 2012 بڕیارێـکیان پەسەندکرد کە تیایدا داوا لە بانکی ناوەندی ئێران دەکرێت لە پارەی سڕکراوی خۆی لە حسابێـکی بانکی نیویۆرک پارەکە حەواڵە بکات.

ئێران کاتی خۆی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و گوتی ئەمە نادەسـتوریـیە و بەندی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەسـتور پـێشـێل دەکات، بەو پـێـیەی یاسادانەران قسەیان لە کەیسێـکی یاسایی کردووە، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەم ئیدیعایەی ئێرانی ڕەتکردەوە و پشتیوانی لە بڕیارەکە کرد.

XS
SM
MD
LG