Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 6 کارمەندی لە باڵیۆزخانەکەی لە ئەفغانستان دەردەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 6 کارمەندی خۆی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەرکرد بە تۆمەتی بەکارهێنان یان هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەری قەدەغەکراو، ئەمەش جێی مەخابنە بۆ واشنتن لە کاتێکدا بۆ چەندین ساڵە هەوڵ دەدات بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەفیون لەو وڵاتە بوەستێنێت.

کاربەدەستێکی گەورە وتی ئەوانەی ئەم سەرپێچیەیان کردووە و کارمەندبوون لەکارەکانیان دەرکران و ئەوانەشی بە گرێبەست کاریان لە باڵیۆزخانەکە دەکرد، گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنرانەوە.

کاربەدەستەکە ڕەتیکردەوە بڵێت چی وایکردبوو لێکۆڵینەوە بکەن، بەڵام ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی لەوەوە لێکۆڵینەوە کرابوو کە یەکێک لە کارمەندەکان بە شێوەیەکی گوماناوی ڕەفتاری کردبوو.

کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوە بە دەنگی ئەمەریکای وت" کارمەندەکان دەرکران دوای ئەوەی دەرکەوت ماددەی هۆشبەری قەدەغەکراویان بەکارهێنابوو یان هەڵگرتبوو."

شایەنی باسە بەرهەمهێنانی ئەفیون لە ئەفغانستان سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە بۆ تاڵیبان و کۆمەڵە یاخیبووەکانی تر.

هەروەها ئەفغانستان سەرچاوەی زیاتر لە 90% ی ماددەی هێرۆینی جیهانە. هەرچەندە هەوڵێکی جیهانی هەیە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەڵام بەپـێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2016 وەبەرهەمهێنانی ئەم ماددە زیان بەخشە گەیشتووەتە ئاستێـکی زۆر بەرز.

ئەمەریکا لەوەتەی لە ساڵی 2001 وە شەڕی دژی تاڵیبان دەسـتیپێکردووە زیاتر لە 8 ملیار دۆلاری خەرجکردووە بۆ نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستاندا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG