ئه‌ندامانی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ووتوێژ له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی کۆنترۆڵ کردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ڕووسیادا، واته به‌ر له شیانی ده‌نگدانی کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م په‌یماننامه‌یه له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما ، له فشار خستنه سه‌ر یاسادانه‌راندایه بۆ په‌سه‌ند کردنی په‌یماننامه‌که ، وه‌ک به‌شێک له کۆتایی هێنان به کاره‌کانی ئه‌مساڵی 2010 یه ، به‌رله‌وه‌ی کۆنگرێس دانیشتنه‌کانی خۆی ڕابگرێت.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م هه‌نگاوی په‌سه‌ندکردنه به پێوانه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئاسایشی نیشتیمانی ناودێری کردووه.
به‌ڵام کۆماریه‌کان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌شێت ئه‌م په‌یماننامه‌یه ببێته هۆکاری سنوردارکردنی بژاره‌ی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مریکا.
وێڕای ئه‌و په‌یمانه‌کانی سیناتۆر میچ مککۆنێل و هه‌ندێک له ئه‌ندامه ناسراوه‌کانی تری کۆماریه‌کان داویانه که ئه‌و په‌یماننامه‌یه په‌سه‌ند ناکه‌ن ، به‌ڵام ڕێبه‌رانی دیموکراته‌کان ده‌ڵێن له‌و بڕوایه‌دان ، پشتیوانی پێویستیان هه‌یه له سینات‌دا بۆ په‌سه‌ندکردنی په‌یماننامه که.
له په‌یامێکدا بۆ ڕێبه‌رانی دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کان له سینات‌دا ، سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت په‌یماننامه‌ی نیو ستارت هیچ سنورێک بۆ په‌ره‌پێدان و دانانی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری ئه‌مریکا دانابێت.
سه‌رۆکه‌کانی هه‌ردوو ولات ( وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕوسیا ) له مانگی چواردا په‌یماننامه‌ی ( ستارت ) یان مۆر کرد، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و په‌یماننامه‌یه له‌لایه‌ن یاسا دانه‌رانی هه‌ردوو وڵاته‌وه په‌سه‌ند بکرێت.