Accessibility links

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک ترامپ بەڕوونی کۆریای باکووری ئاگادارکردۆتەوە


وتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەڕوونی کۆریای باکووری ئاگادارکردۆتەوە کە لێبووردنی نابێت لەگەڵ هەندێک ڕەفتاری دیاریکراودا.

ئەو لێدوانەش لەکاتێکدا هات پرسیاری لێکرا سەبارەت بە تویتەکەی سەرۆک ترامپ کە دەڵێت " کۆریای باکوور دەگەڕێت بەدوای کێشەدا، ئەگەر چین بڕیار بدات یارمەتیمان بدات ئەوە زۆر باش دەبێت، ئەگەر نا ئەوا خۆمان بەبێ ئەوان کێشەکە چارەسەر دەکەین! وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا "

سپایسەر لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " سەرۆک ئەو کەسە نیە کە یەتە دەرەوە و وەڵامدانەوەکەی ئاشکرا دەکات، بە ئاشکرا سەبارەت بە کۆریای باکوور قسەی کردووە، ڕەفتارەکانی ئەوان سەبارەت بە هاویشتنی موشەک لێبووردنی نیە، نامانەوێت ببینین کۆریای باکوور هەڕەشەمان لێبکات چەکی ئەتۆمی بەکاربێنێت لەگەڵ ئەمەریکادا یان لەگەڵ هەر ووڵاتێکی تردا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG