Accessibility links

لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە کالیفۆرنیا دوو کەس دەکوژر‌ێن و دوو خوێندکاریش بریندار دەبن


پۆلیسی ئەمەریکا رایگەیاند لە ئەنجامی تەقەکردنێک لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە باشوری کالیفۆرنیا دوو کەس کوژراون و دوو خوێندکاریش بە سەختی برینداربوون.

کاربەدەستان دەڵێن پیاوێک بە دەمانچەیەکەوە چۆتە ناو خوێندنگەی سەرەتایی نۆرث پارکی سان بێرناردینۆوە و تەقەی لە ئافرەتێک کردووە لە پۆلەکەدا و دوایی خۆشی کوشتووە. کاربەدەستان پێیان وایە دوو خوێندکارە بریندارەکە ئامانجی بکووژەکە نەبوون.

سەرۆکی پۆلیسی سان بێرناردینۆ جارۆد بورگان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " باوەڕمان وایە ئەمە کارێکی بکوژی خۆکوژییە."

وتی دوو خوێندکارە بریندارەکە براون بۆ نەخۆشخانە و خوێندکارەکانی تری خوێندنگەکە لە خوێندنگەکە هێنراونەتە دەرەوە و بردراون بۆ خوێندنگەیەکی ئامادەیی نزیک لەوێوە بۆ پارێزراوی.

ئەسۆشیەتد پرێس لەسەر زاری وتەبێژی شاری سان بێرناردینۆ ماریا گارسیاوە بڵاویکردەوە کە یەکێک لە قوربانییەکان مامۆستایەک بووە. هەروەها وتیشی تەقەکردنەکە باوەڕوایە لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانییەوە بووبێت.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG