ژماره‌یه‌ک له کاندیده‌کانی پارتی کۆماری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا تێبینی و ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئیسلام و هه‌واداره ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی. گرووپه‌کانی مافی مرۆڤ ئاگاهی ده‌ده‌ن که ئه‌و کاندیدانه تێروانینی دژه ئیسلام به ڕای گشـتی ده‌ده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جرۆم سه‌کۆلۆڤسکی ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه و هاوکارمان جانی دیلان به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
تا ئیستا هیچ که‌س به ئه‌ندازه‌ی هیرمان که‌ین ئه‌وه‌نده دوور نه‌ڕۆیشتووه. سه‌رۆکی پێشینی زنجیره فرۆشگاکانی پیتزا فرۆشی یه‌کێک له کاندیده که‌متر ناسراوه‌کانی کۆماریـیه‌کان بووه، ئه‌مه تا چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش تا ئه‌و کاته‌ی گوتبووی ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆک کۆمار بێت حه‌ز ناکات موسڵمان بۆی کار بکات.
له مشت‌ومڕێکدا چه‌ند هه‌فته له‌مه‌و پێش له ئیاله‌تی نیوهه‌مشه‌ر که‌ین گوتی ئه‌وه پێ ناخۆشه پێ په‌ست ده‌بێت.
" من پێم خۆش نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تو موسڵمانی ئاشتی خوازت هه‌یه وه هه‌ر وه‌ها میلیشیاکانی موسلمانت هه‌یه که ئه‌یانه‌وی بمانکوژن."
که‌ین نکوڵی له‌وه کرد که دژ به ئیسلامه، به‌ڵام مشت‌ومڕ و چه‌ند‌وچوونی بو ئه‌گه‌ر موسڵمانێک بیه‌وێت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یدا کار بکات له‌سه‌ر ئاستێکی تر لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌کرێت تاکو که‌سێک له ئاینێکی تره‌وه بێت.
کاندیدێکی تری کۆماریـیه‌کان نیوت گنگرچ گوتی لێکوڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ سۆزداری موسڵمانه‌کان زۆر پێویسته بۆ ئاسایشی نیشتمانی.
ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌و جۆره دیدوبۆچونه جیاوازیکردنه.
هاریس تارین له ئه‌نجومه‌نی کاروباری گشتی موسڵمانه‌کان ده‌ڵێت که‌ین و گینگرچ له به‌رامبه‌ر لاوازیاندا موسڵمانه‌کان به‌خت ده‌که‌ن.
" ئه‌وان له باره‌ی چاودێری ته‌ندروستیه‌وه هیچیان به ده‌سته‌وه نییه، له باره‌ی ئاسیشی نیشتمانیه‌وه هیچیان نییه پێشکه‌شی بکه‌ن و هه‌روه‌ها له باره‌ی کۆچبه‌ریه‌وه. جا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به‌کارهێنانی کێشه‌یه‌ک که زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له باره‌یه‌وه نازانن بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێکی سه‌یر هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بده‌ن.
ما‌ڵپه‌ری لیبراله‌کان Think Progress ده‌ڵێت که‌ین له مانگی پێنج هه‌ره کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی بووه که له گوگڵدا بۆی گه‌ڕاون. هه‌موو کاندیدی کوماریـیه‌کان به‌و جۆره ناڕوانه موسڵمانه‌کان.
میت رامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان که ئێستاکه له پێشه‌وه‌ی هه‌موودایه له مشت‌ومڕێکدا گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بناغه‌ی لێبوردنی ئاینی دامه‌زراوه. رامنی له ئاینی مۆرمنه‌کانه که هه‌ندێ له کریستیانه ئیڤانجلیسته‌کان وه‌کو ئه‌و که‌سانه ته‌ماشایان ده‌که‌ن که باوه‌ڕیان به خودا نییه.
تارین ده‌ڵێت دیدوبۆچونی دژه موسڵمانه‌کان له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌کی زۆرتر له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆچونه له مشت‌ومڕێکدا له ئیاله‌تی نیوهه‌مشه‌ر له ڕێگای ته‌له‌فیزیونی کێبڵه‌وه.
" ئێمه زۆر نگه‌رانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دیدوبۆچونانه به به‌رده‌وامی له په‌راوێزه‌کاندا ده‌دوزرێنه‌وه و ئێستاکه له‌سه‌ر CNN و له ته‌له‌فزیونه‌کاندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا له لایه‌ن کاندیده‌کانی کۆماریـیه‌کانه‌وه مشت‌ومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت، جا که له په‌راوێزه‌کانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ناو ماڵه‌کان له ئه‌مه‌ریکا ئێمه نیگه‌ران ده‌بین."
به‌ڵگه هه‌یه که له‌وانه‌یه تازه له ئارادایه. راپۆرتیکی ئه‌م دواییانه‌دا له باره‌ی ئیسلاموفۆبیا وه یاخود هه‌راسان له ئیسلام له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکی – ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌کات له ده‌نگدانه‌کانی ساڵی 2010 که 3/1 ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌و بڕوایه‌دان په‌یڕه‌وانی ئیسلام نابێت ڕێگایان پێ بدرێت خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکه‌ن.
به پێی ئه‌نجومه‌نی کاروباری موسڵمانه‌کان و ڕێکخراوه‌ی ئازادیـیه‌کانی سیڤیلی ئه‌مه‌ریکی شه‌ریعه هه‌ڕه‌شه له سیستمی دادگاییمان ده‌کات، بڕیارێکه به مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌کردنی یاسای شه‌ریعه‌یه له دادگاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا که به لای که‌م پێشکه‌ش به یاسادانه‌رانی 25 ئیاله‌ت کراوه.
هه‌ستی دژه بێگانه له ئه‌مه‌ریکا، هات و چوو به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی وه‌کو وڵاتی کۆچبه‌ران.
ستیڤ گراند یه‌کێک له شاره‌زایانی ئینستیتوتی برۆکینگه، ده‌ڵێت
" به داخه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژه شتێکی باوه له ئه‌مه‌ریکا ترس له‌وه‌ی که ئاشنای نیت و ترس له‌و که‌سانه‌ی که له ئێمه جیاوازن. که له کۆتایـیدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت و تێده‌گه‌ین ئه‌و که‌سانه ده‌بنه به‌شێک له هاوڵاتیانی ئاسایی ئه‌مه‌ریکا و که‌لتوری ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌و ده‌ڵێت پرۆسه‌که هه‌ندێ جار به زوویی ده‌ڕوات به‌ڵام وا دیاره به‌و جۆره نییه بۆ موسڵمانه‌کان.