Accessibility links

کاربەدەستێـکی ئەمەریکا: شەڕی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات جێی قبوڵ نیـیە

  • VOA News

نێردراوی تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ هاوپەیمانێـتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەڵێت ئەم شەڕ و پـێـکدادانەی ئێستا ڕوودەدات لە نێوان هێزەکانی تورکیا و چەند گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە دژی یەکینەکانی لایەنگری هێزەکانی سوریای دیموکرات جێی قبوڵ نیـیە.

برێت مەکگورک ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی خۆی ئەمەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی ئەمەریکا لەم شەڕەدا بەشدار نیـیە و هیچ هەماهەنگیشی لەگەڵ نەکراوە و پشـتیوانیشی لێ ناکات، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین واز لە ئامادەکاری بۆ جەنگ بهێنن و ڕێوشوێنی پـێوست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە و دروسـتکردنی کەناڵی پەیوەندی.

پاشان گوتی ئەمەریکا چالاکانە کاردەکات بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە و کۆکردنەوەیان بۆ سەنگی خستنەسەر داعش کە هەڕەشەیەکی کوشندەی هاوبەشە.

XS
SM
MD
LG