Accessibility links

کۆشـکی سـپی: ئەمەریکا سعودیـیەی ئاگادارکردبووەوە لە ئاکامەکانی ئیعدامکردنی ئەلنمر


گوتەبێژی کۆشـکی سـپی دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما پـێشـتر عەرەبسـتانی سعودیـیەی ئاگادارکردبووەوە لەو ئاکامە خراپانەی شیانی هەیە بکەونەوە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەر نمر ئەلنمر کەسایەتی ئاینی شیعەکانی سعودیـیە.

جۆش ئێرنست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی" ئەو نیگەرانیـیانەی بۆ سعودیـیەکانیان دەربڕیبوو بە داخەوە ڕاست دەرچوون." گوتیشی ئەمەریکا چەندان جار نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سعودیـیە دەربڕیوە.

پاشان ڕەخنەی لە ئێران گرت لە بەرامبەر کەمتەرخەمی لە پاراستنی شوێنە دیپـلۆماسـیەکانی سعودیـیە لە تاران و مەشهەد.

دواتر داوای لە ڕیاز و تاران کرد هێورببنەوە و ناکۆکیـیەکانیان لەوە زیاتر گەورە نەبن و هێندەی دیکە گرژیـیەکان لە ناوچەکە زیاتر نەکەن.

ئەمەریکا هەوڵ دەدات گرژیـیەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە گەورەیەی ناوچەکە کەمبکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستە جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفونی کردووە لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد بن سەلمان ئال سعود شازادەی تاجی سعودیـیە.

XS
SM
MD
LG