ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـنای پایته‌ختی نه‌مسـا 14 سـیخوڕی ده‌سـتگیرکراوی خۆیان ئاڵوگۆکرد که له گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ی سیخوڕیدا ده‌سـتگیرکرابوون له‌وه‌تای شه‌ڕی سـارده‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به 10 سیخوڕی ڕووسی گه‌یشـته فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـنا، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هه‌موویان له دادگایه‌کی فیدراڵی له نیویۆرک دانیان به تاوانه‌کانیاندا نا، ئه‌ویش کاریان بۆ ده‌زگایه‌کی بیانی کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکای لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی ئه‌و 10 سیخوڕه‌ی ڕووسیا، سه‌رۆکی ڕووسیاش دمتری مێدڤێدێڤ له 4 که‌س خۆشبووه که به تاوانی سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریکا زیندانی کرابوون.
فڕۆکه ڕووسیـیه‌که و فڕۆکه ئه‌مه‌ریکیـیه‌که له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـنا له پاڵ یه‌کدا وه‌سـتان و سیخوڕه‌کانیان ئاڵوگۆرکرد.
ئه‌و 10 سیخوڕه‌ی ڕووسیا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی دادوه‌رێـکی ئه‌مه‌ریکی فه‌رمانی دورخسـتنه‌وه‌یانی دا، ئه‌مه‌ریکایان جێهێشت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی زیندانی‌کردنی ئه‌و 10 سیخوڕه هیچ به به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشـتیمانی نه‌ده‌که‌وته‌وه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌له‌ی قۆسـته‌وه بۆ ئازادکردنی 4 که‌س که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له ڕووسیا حوکم دراون. ده‌ڵێن هه‌ندێـکیان باری ته‌ندروسـتیان خراپـه.