Accessibility links

تیلەرس دەڵێت متمانە لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا کەمە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و ڕوسیا ئێستا لە بارێکی باشدا نیە و متمانەش کەم بۆتەوە

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ تیلەرسن هەڵوێستی ئەمەریکای دووپات کردەوە کە دەبێت سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد واز لە پۆستەکەی بێنێت ئەو هەڵوێستەش ناکۆکییەکی ڕوونی خستۆتە نێوان واشنتن و ڕوسیاوە.

تیلەرسن وتی " متمانەی نێوان دوو وڵاتەکە جێگیر نیە، ئەم جۆرە پەیوەندییە لاوازە نابێت هەبێت لەنێوان دوو وڵاتی هەرە بەهێزی جیهاندا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG