Accessibility links

تیلەرسن و لاڤرۆڤ سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی سوریا بە تەلەفون قسەیان کرد


کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ڕێکس تیلەرسنی وەزیر بە تەلەفون قسەی لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی کرد سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی سوریا و وڵاتە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستە ئەستۆی حکومەتی سوریا کە ڕوسیا پشتیوانی دەکات

گفتوگۆکە پێش چەند ڕۆژێک هات پێش ئەوەی تیلەرسن بچێت بۆ مۆسکۆ بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکات لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا و وا چاوەڕواندەکرێت لە گفتوگۆکەدا باس لە حیزبی ناوخۆی سوریا و پاڵپشتی ڕوسیا بۆ بەشار ئەسەد بکرێت.

کاربەدەستەکە کە نەیویست ناوی بڵاوببێتەوە وتی " داوای ڕوونکردنەوەیەک یان خوێندنەوەیەکمان کردووە لە ڕوسیا سەبارەت بەوەی کە ڕوویدا لە سوریا."

شایەنی باسە هێرشەکە نزیکەی 70 کەسی کوشت و زۆربەیان منداڵ بوون بەڵام مۆسکۆ سوورە لەسەر ئەوەی دەڵێت کۆگایەکی چەکی کیمیایی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بووە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا کەوتووە.

بەڵام تیلەرسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە فلۆریدا وتی هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە حکومەتی سوریا بەرپرسیارە لە هێرشە کیمیاییەکە.

کاربەدەستەکە وتیشی هەفتەی داهاتوو تیلەرسن لە مۆسکۆ چاوی بە لاڤرۆڤ دەکەوێت و ئەگەر پێویست بێت چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنیش دەکەوێت

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG