Accessibility links

کارتەر: خوازیاری کێشمەکێش نین لەگەڵ ڕووسیا


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ڕۆژئاوا نە خواستی شەڕی ساردی لەگەڵ ڕووسیا هەیە و نە خواستی کێشمەکێشیشی لەگەڵیدا هەیە و ئەو سزا ئابوریـیانەی لەسەری دانراون کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر کارە دوژمنکارانیەتی کە لە ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات.

ئاشتۆن کارتەر ڕۆژی دووشەممە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەمەی ڕاگەیاند پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیـیەکەی خانم ئورسولا ڤۆن دێر لیـیان.

کارتەر گوتیشی ڕۆژئاوا وەها لە ڕووسیا ناڕوانێت بـبێتە دوژمن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەگەر پـێوست بکات، ئەوا ڕۆژئاوا بەرگری لە خۆی دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ دووشەممە ئاشتۆن کارتەر و خانم ئورسولا لە شاری میونستەری ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیرانی بەرگری نەرویژ و هۆڵەندا کۆبـبنەوە.

ڕۆژی سێشەممەش وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەردانی ئیستۆنیا دەکات تاوەکو بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی بەرگری ئەو وڵاتە و هەردوو وڵاتی لاتیڤیا و لیتوانیا. هەرسێ وڵات بەشێـکبوون لە یەکێتی سۆڤێتی جاران و لە ژێر ڕکێڤی مۆسکۆدا بوون.

XS
SM
MD
LG