Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمانی کرد دەیان موشەکی جۆری تۆماهۆک بگرنە فڕۆکەخانەیەکی ڕژێمی سوریا


سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد دەیان موشەکی جۆری تۆماهۆک لە کەشتیە جەنگیـیەکانی ئەمەریکاوە لە دەریای ناوەڕاست بگرنە فڕۆکەخانەیەکی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، ئەمەش وەک سزایەک لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕژێمی ئەسەدەوە لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیل لە سوریا.

کاربەدەستێکی لەشکری بە دەنگی ئەمەریکای گوت لە هەردوو کەشتی USS Porter و USS Ross ی ئەمەریکایی 59 موشەک هەڵدراون. بەپـێی میدیاکان ئامانجەکە فڕۆکەخانەی شعێراتی لەشکری سوریا لە نزیک شاری حومس بووە.

پـێشتر ڕۆژنامەوانێک لە شاری خان شەیخون بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند زانیاریان هەیە ئەو فڕۆکەیەی کیمیابارانی شارەکەیانی کردبوو لە فڕۆکەخانەیەکی نزیک شاری حومسەوە هەستابوو.

چاوەڕوان‌دەکرێت پاش کەمێـکی دیکە سەرۆک ترامپ لە فلۆریداوە وتارێـک لەم بارەیەوە پـێشکەش بکات.

XS
SM
MD
LG