Accessibility links

جۆن کێری و سێرگێی لاڤرۆڤ لە جنێڤ بۆ قەیرانی سوریا و شەڕی داعش کۆدەبنەوە


جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگێی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیایـیەکەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری جنێڤی سویسرا لە کۆبوونەوەدان بە مەبەستی وتووێژکردن سەبارەت بە چۆنیـیەتی دەسـتپـێـکردنەوەی دانوستاندنەکانی ئاشتی سوریا.

چاوەڕوان‌دەکرێت هەر لەو کۆبوونەوەیە تاووتوێی شەڕی داعش و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریـیە هەواڵگریـیەکان لە سوریا بکەن.

ستافان دی مستورا نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا ئەویش لە پاش نیوەڕۆ گەیشتووەتە شوێنی کۆبوونەوەکان کە لە هوتێـلێـکی گەورەی جنێڤ بەڕێوەدەچێت.

دی مستورا گوتی کۆبوونەوەیەکی گرنگە و ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر ستراتیجیەتی دەسـتپـێـکردنەوەی دانوسـتاندنەکانی ئاشتی سوریا. هیواشی خواست بتوانێت بەر لە کۆتایی مانگی هەشت هەموو لایەنە ناکۆکەکان لەسەر مێزی دانوسـتاندن کۆبکاتەوە.

پـێشـتر چەندان دانوسـتاندنی ئاشتی بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕی سوریا بەڕێوەچوون، بەڵام هیچ ئەنجامێـکیان نەبوو.

XS
SM
MD
LG