سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نوێی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ڕووسیا پـێداویسـتیـیه‌کی سه‌ره‌کیـیه بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی و ناکرێت دوابخرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانی ئاست به‌رز و کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری سه‌رده‌می سه‌رۆکه‌کانی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک ئۆباما جارێـکی دیکه داوای‌کرد به خێرایی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نوێیSTART په‌سه‌ندبکرێت.
ئامانج له‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه که‌مکردنی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌که ناوکیـیه‌کانه به ڕێژه‌ی 30%، به‌ڵام په‌سه‌ندکردنی دواکه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی سیناتۆره گه‌وره‌کانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌یانه.
سه‌رۆک ئۆباما کاربه‌ده‌سـتانی له واشنتن ئاگادارکرده‌وه که ناکرێت گره‌و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک بکرێت که په‌یوه‌ندی به جبه‌خانه‌ی چه‌که ناوکیـیه سـتراتیژیـیه‌کانی ڕووسیاوه هه‌بێت. گوتیشی شکسـتهێنان له په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که ڕه‌نگه زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بکه‌وێت له‌و مه‌سه‌لانه‌ی پـێویسـتی به پـشـتیوانی ڕووسیا هه‌یه، وه‌کو هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌رهه‌ڵسـتیـیه سیاسیـیانه، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و دڵنیایه هه‌ر له‌مسـاڵدا ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نوێی START ده‌نگی پـێویست بۆ په‌سه‌ندکردنی به‌ده‌سـت‌ده‌هێنێت.