Accessibility links

جان کێری هیوادارە لە مانگی هەشت پـلانێـکی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا سەبارەت بە سوریا ڕابگەیەندرێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هیوادارە لە سەرەتای مانگی هەشتەوە وردەکاری پـلانێـکی ئەمەریکا ڕابگەیەندرێت سەربارەت بە هاوکاری لەشکری و ئاڵوگڕکردنی زانیاری هەواڵگری زیاتر لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی سوریا.

جان کێری ئەمڕۆ سێشەممە ئەم لێداوانەی دا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە لە لاوس بەڕێوەدەچن. گوتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرەوپـێشچوونی باش بەدەسـتهاتوون لە داڕشتنی پـلانەکە.

بەپـێی کاربەدەسـتان پـلانەکە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری هەواڵگری لەخۆدەگرێت لە نێوان واشنتن و مۆسکۆ بۆ هەماهەنگی لە هێرشە ئاسمانیـیەکان لە دژی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە و ڕێگەگرتن لەوەی هێزی ئاسمانی سوریا گروپەکانی میانڕەوی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆردومان بکات.

لە لایەکی دیکە سیتیفان دێمستورا نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە جنێڤ ڕایگەیاند کە بە نیازە گەڕێـکی نوێی وتووێژی ئاشتی بۆ سوریا لە کۆتایی مانگی هەشت دەستپـێبکات، ئەمەش تاوەکو بوار بە فشارخستن بدات سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان واشنتن و مۆسکۆ. پـێشتر بڕیاری دابوو لە سەرەتای مانگی هەشت ئەو وتووێژانە سازبکات.

XS
SM
MD
LG