Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسی له‌ ژاپـۆن سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک وتووێژ ده‌که‌ن

  • VOA News

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسی دمتری مێدڤێدێڤ له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێـکخراوی هاوکاری ئابوری ئاسیا- پاسفیک له‌ شـاری یۆکۆهامای ژاپـۆن کۆده‌بنه‌وه‌، یه‌کشه‌ممه‌ 14 ی یازده‌ی 2010

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسی دمتری مێدڤێدێڤ له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێـکخراوی هاوکاری ئابوری ئاسیا- پاسفیک له‌ شـاری یۆکۆهامای ژاپـۆن کۆده‌بنه‌وه‌، یه‌کشه‌ممه‌ 14 ی یازده‌ی 2010

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسی دمتری مێدڤێدێڤ له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێـکخراوی هاوکاری ئابوری ئاسیا- پاسفیک ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به‌ ڕێـکه‌وتننامه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی و کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌.

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دووباره‌ ڕژدبوونی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی که‌ به‌ START ی نوێ ده‌ناسرێت، ئه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناوکی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا به‌ ڕێژه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر که‌م‌ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و کۆنگرسی ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌وا په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتارت له‌ سه‌روو کارنامه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌که‌یه‌تی.

هه‌ردوو سه‌رۆک له‌ مانگی چوار ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتارتیان مۆرکردووه‌، وه‌لی هێشـتا په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات ڕێـکه‌وتنه‌که‌یان په‌سه‌ند نه‌کردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG