Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەرەخۆشی خۆی لە پوتن دەکات لەسەر قوربانییەکانی تەقینەوەکەی سان پیتەرسبێرگ


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ قسەی لەگەڵ هاوتاکەی ڤلادیمێر پوتندا کردووە و سەرەخۆشی خۆی لێکردووە لەسەر قوربانییانی تەقینەوەکەی شاری سان پیتەرسبێرگ.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " سەرۆک پشتیوانی تەواوی وڵاە یەکگرتووەکانی دەرخستووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی تیرۆریستان و ئەو کەسانە بێننە بەردەم دادگا کە ئەو کارانە دەکەن.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ و پوتن ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بەتەواوەتی و بەخێرایی کۆتایی بێنن بە تیرۆر.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG