Accessibility links

کاندیدە کۆماریـیەکان پشـتیوانی لە ڕاستەوخۆی پـڕچەککردنی کورد دەکەن


شەوی سێشەممە لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادا دوو ڕووبەڕووبوونەوەی دیکەی تەلەفیزیۆنی بۆ بەشێـک لەو کەسایەتیـیە کۆماریـیانە سـازکرا، ئەوانەی خوازیارن بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکا ببنە پاڵێوراوی پارتەکەیان بۆ سەرۆکایەتی.

ڕووبەڕووبوونەوەی یەکەم بریتی بوون لە ( سیناتۆر لینزی گرام، مایک هەکەبی فەرمانداری پـێشووی ویلایەتی ئەرکەنساس ، جۆرج پەتاکی فەرمانداری پـێشووی نیویۆرک، ڕێک سانترۆم سیناتۆری پـێشووی پەنسلڤانیا).

کەسایەتیـیەکانی بەشی دووەم کە سەرەکیـیەکان بوون بریتی بوون لە (جان کەیسک فەرمانڕەوای ویلایەتی ئۆهایۆ، خانم کارلی فیۆرینا کاردار، سیناتۆر مارکۆ ڕوبیۆ، بێن کارسۆن پـزیشکی نەشتەرگەری مێشک، دۆناڵد ترەمپ کاردار، سیناتۆر تێد کروز، جێب بوش فەرمان ڕەوای پـێشووی فلۆریدا، کرس کرستی فەرمانڕەوای نیوجێرزی، سیناتۆر ڕاند پۆڵ).

شەڕی دژی داعش و چۆنێتی ڕێگەگرتن لە تێرۆر و قەیرانی سوریا و ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا تەوەری سەرەکی مشتومڕەکەیان بوون. بە گشتی پشـتیوانیان لە ڕاستەوخۆی پڕچەکردنی کوردیان دەکرد. بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو جان کەیسک گوتی عێراق جیاوازە چونکە لەوێ شیعە، سووننە، کورد هەن و لە پاش جەنگی جیهانی دووەم ڕۆژئاوایـیەکان عێراقیان وەکو وڵاتێـک پـێکهێنا، ئەمەش سەری نەگرتووە، بۆیە پـێویستە بۆ سێ پارچە عێراق دابەش بکرێت.

هەروەها جێب بوش ئەویش لە بەشێـکی قسەکانیدا باسی پـێشمەرگەی کرد. لە وەڵامدانەوەی بەرامبەر تێڕوانینەکانی دۆناڵد ترەمپ لە ئاست موسڵمانان، جێب بوش گوتی قسەکانی ترەمپ جیهانی ئسلامی لە ئەمەریکا دوردەخاتەوە لە بری ئەوەی هاوکاریمان بکەن بۆ سازکردنی سـتراتیژیـیەک بۆ تێـکشکاندنی داعش. گوتی بۆ نمونە ئەو پـێشـمەرگانەی شەڕی داعش دەکەن، بۆخۆیان موسڵمانن.

موعتەبەر شیروانی و حەیدەر کەریم و ساڵح دەمیجەر لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەیەکی تایبەت لە ڕادیۆ باسیان لە بۆچوونی کاندیدەکان کرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:12 0:00

XS
SM
MD
LG