Accessibility links

هێزەکانی پـۆلیسی نیوجێرزی گومانباری تەقینەوەکەی نیویۆرک دەسـتگیردەکەن

  • VOA News

هێزەکانی پـۆلیس لە شاری لیندینی ویلایەتی نیوجێرزی توانیان ئەحمەد خان ڕەحیمی دەسـتگیربکەن، ئەوەی گومانبارە تەقینەوەکەی شەوی شەممەی مانهاتنی شاری نیویۆرک.

کرێس باڵوەیج سەرۆکی شارەوانی شاری ئەلێزابێث دەڵێت ئەحمەد خان تەقەی لە پـۆلیسەکان کردبوو لەو دەمەی هەوڵی دەسـتگیری درابوو. بەهۆیەوە شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕوویداوە و لە ئاکامدا ناوبراو بە برینداری دەسـتگیرکراوە. هەروەها 2 پـۆلیسیش برینداربوون.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەیانی دووشەممەوە زانیاریـیان لەسەر ئەم گومانبارە بڵاوکردەوە کە بە ڕەچەڵەک ئەفغانیـیە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکرێت تاوەکو بزانرێت ئایا کەسی دیکەی لەگەڵدایە یان نا.

XS
SM
MD
LG