دوو ڕۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی به‌رایی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆستی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سـتانی نیوهامشه‌ر، هه‌ر شه‌ش کاندیده کۆماریـیه‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆ دووه‌م جار پـێـکڕا هه‌موویان به‌شـداربوون له گفتوگۆیه‌کی ته‌ن‌به‌ته‌ندا.
له وتووێژه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌شیاندا مت ڕامنی خۆکاندیدکردوو بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا به پـشوودرێژیـیه‌وه ڕه‌خنه‌کانی خۆکاندیدکردووه‌کانی کۆماریـیه‌کانی وه‌رگرت له میانه‌ی وتووێژێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له سـتانی نیوهامشه‌ر.
ئه‌م وتوێژه‌ش ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که سـازده‌کرێت بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌م سـتانه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا.
مت ڕامنی کاندیدی پـێشـه‌نگه بۆ ئه‌و ده‌ستنیشـانکردنه له لایه‌ن نیوت گینگرچ و ڕیک سانتۆرمه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێـگیرا له‌سه‌ر ئه‌و کار و ئه‌رکانه‌ی پـێشـووی کاتێـک که کۆمپانیایـیه‌کی وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه و کارداری به‌ڕێوه‌ده‌برد.
زۆرێـک له چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و کۆمپانیایه سه‌دان فه‌رمانبه‌ری له‌کار ده‌رکردووه له ده‌مێـکدا سوودێـکی زۆری دارایی هه‌بووه بۆ به‌شـداره‌کان و هاوبه‌شه‌کانی ناو کۆمپانیاکه.
له میانه‌ی دیمانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیاندا مت ڕامنی داکۆکی له‌خۆی کرد بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی که پـێشتر له‌و کۆمپانیانه‌دا داونی له ده‌مێـکدا داوای که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی ده‌کرد، واته حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک زیادکردنی ڕێژه‌ی باجدان له‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.