سیناتۆری پـێشوو ڕیک سـانتۆرم له هه‌ڵبژاردنی کۆماریـیه‌کان له هه‌رسێ سـتانی کۆلۆرادۆ و میزوری و مینه‌سۆتا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێـکی چاوه‌ڕوانکراو نه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی مت ڕامنی له هه‌ڵبژاردنی سێ سـتانی پـێشـتردا له پـێشـه‌نگدابوو.
هه‌ڵبژاردنه‌کان دوێنێ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌نجامه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوون:
سانتۆرم له میزوری توانی 55% ی ده‌نگه‌کان به‌رێته‌وه و به دوایدا مت ڕامنی 25% ی هێنابوو و ڕۆن پـۆڵ 12% .
له مینه‌سۆتاش سانتۆرم 45% ی هێناوه و ڕۆن پـۆڵ 27% و مت ڕامنی 16.9%.
له کۆڵۆرادۆ سانتۆرم 40% و مت ڕامنی 34.9% و ڕۆن پـۆڵ 11.8%.
هه‌تا ئێسـتا کۆماریـیه‌کان هه‌ڵبژاردنیان له هه‌شت ویلایه‌ت سـازکردووه بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژارنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012. سانتۆرم له 4 ویلایه‌ت سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه و مت ڕامنی له 3 ویلایه‌ت و نیوت گنگرچ سه‌رۆکی پـێشتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ویلایه‌تێـک.