مت ڕامنی کاندیدی کۆماری بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئێسـتاوه سه‌نگی خۆی خسـتووه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌کانی مانگی یازده و هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه کاندیدکردنی خۆی مسـۆگه‌رکرد به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارته‌که‌ی له 5 ویلایه‌تدا.
ڕامنی به سـانایی له ویلایه‌ته‌کانی کۆنێکتکت و ده‌له‌وێر و ڕۆد ئایلاند په‌نسلڤانیا و نیویۆرک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. له وتاری سه‌رکه‌وتنه‌که‌یدا له نیو هامشه‌ر، ڕامنی به لایه‌نگرانی گوت به‌ڕێز ئۆباما شـکسـتی هێناوه له چاکردنه‌وه‌ی باری ئابوری وڵاته‌که که له 2008 وه به ده‌ست به‌رزی ڕێژه‌ی بێـکاری ده‌ناڵێنێت.