ئه‌ندامی پـێشـووی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا نیوت گنگرچ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ویلایه‌تی ساوث کارۆلاینا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا.
گنگرچ 40.4% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا له کاتێـکدا ڕێژه ده‌نگدان له‌و ویلایه‌ته‌دا گه‌یشته به‌رزترین ئاستی.
هه‌روه‌ها فه‌رمانداری پـێشـووی ویلایه‌تی ماسه‌چوستس مت ڕامنی به پله‌ی دووه‌م هات و 27.8% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا.
سیناتۆری پـێشـووی په‌نسلڤانیا ڕیک سانتۆرم 17% ی ده‌نگه‌ده‌ران له‌گه‌ڵیدا بوون و پله‌ی سێیه‌م هات.
ئه‌ندامی کۆنگرس بۆ ویلایه‌تی ته‌کساس ڕۆن پـۆڵ به پله‌ی چواره‌م هات به‌وه‌ی 13% ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ دابوو.
پـێده‌چێت گنگرچ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر ڕامنیدا هێنابێت له ئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له ڕامنی گیران له‌سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی هه‌یه‌تی.
گنگرچ له لێـدوانێـکیدا له پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی له ساوث کارۆلاینا گوتی هه‌رچه‌نده ئێمه پاره و پـولێـکی ئه‌وتۆمان به لایه‌نی وه‌ک یه‌ک له کاندیده‌کان نیـیه، به‌ڵام ئێمه بیرۆکه و خه‌ڵکمان هه‌یه، وه ئێمه له ساوث کارۆلاینا سه‌لماندمان که هێزی گه‌ل له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی ڕاست و دوروست پاره‌ی زۆر ڕاده‌ماڵێت، وه به یارمه‌تی گه‌ل چارێـکی دیکه ئه‌مه له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌سلمێنین.