له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێ شه‌ممه‌ی کۆماریـیه‌کاندا بۆ ده‌ستنیشـانکردنی کاندید خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، سیناتۆری پـێشـوو ڕیک سانتۆرم توانی سه‌رکه‌وتن له سـتانی که‌نساس به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایی پـێشـووی ماسه‌چوستس مت ڕامنی سـتانی وایۆمینگی برده‌وه له‌گه‌ڵ دورگه‌کانی گوام و نۆرثرن ماریانا و ڤێرجن‌ی سه‌ر به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
سانتۆرم له که‌نساس 51.2% ی ده‌نگه‌کانی برده‌وه، به دوایدا ڕامنی 20.9% و له پله‌ی سێـیه‌م سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیوت گنگرچ 14.4% و ڕۆن پـۆڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ده‌نگی 12.6% پله‌ی چواره‌می به‌ده‌سـتهێنا.
له وایۆمینگیش، مت ڕامنی 44% ی برده‌وه و ڕیک سانتۆرم 27.5% و ڕۆن پـۆڵ 12.2% و نیوت گنگرچ 0.5% .
به‌مه‌ش له کۆی 52 نوێنه‌رایه‌تی که 40 یان له که‌نساسه و 12 یان له وایۆمینگه، سانتۆرم 33 یانی برده‌وه و ڕامنی حه‌وتیان و 2 نوێنه‌رایه‌تیـیه‌که‌ی تر بۆ کاندیدی دیکه بوون.
به‌ڵام مت ڕامنی توانی له هه‌ڵبژاردنی دورگه‌کاندا سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره به‌ده‌سـتبهێنێت و هه‌مو نوێنه‌رایه‌تیـیه‌کان بـباته‌وه، 9 ی گوام و 9 ی نۆرثرن ماریانا و 7 ی ڤێرجن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ده‌بێت ئه‌و کاندیده‌ی کۆماریـیه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌که‌یاندا له کۆتایی مانگی هه‌شت له شـاری ته‌مپای فلۆریدا له‌سه‌ری ڕێـکده‌که‌ون ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک ئۆباما بـبێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌دا، ده‌نگی 1144 نوێنه‌رایه‌تی بردبێته‌وه.