قاعیده ده‌ڵێت ڕێبه‌ری پله سێی له پاکسـتان کوژراوه، به‌مه‌ش گورزێـکی گه‌وره له‌و تۆڕه تێرۆریسـتیه که‌وتووه.
قاعیده له ڕێی په‌یامێـکی سه‌ر ئنته‌رنێته‌وه مردنی موسـته‌فا ئه‌بولیه‌زیدی ڕاگه‌یاند.
کاربه‌ده‌ستانی پاکسـتانیش ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان مانگی ڕابردوو یه‌زید له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له وزیرسـتان به هێرشێـکی موشه‌کی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون. کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی که داوای کرد ناوی ئاشـکرا نه‌کرێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌ن که وامان لێـده‌کات بڕوا بکه‌ین یه‌زید کوژرابێت و ئه‌مه‌ش به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره داده‌نرێت له هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌ناوبردنی تێرۆریزمدا.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتیشی یه‌زید له دایکبووی وڵاتی میسره و به شێخ سه‌عیدی میسری ناسراوه و یه‌کێـکه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها یه‌ک له که‌سه نزیکه‌کانی ئوسامه بن لادن بووه. یه‌زید سه‌رپه‌رشـتی کاره‌کانی ئه‌لقاعیده‌ی له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان کردووه.