پاکسـتان مه‌رجی نوێی بۆ هاتوجۆی دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی له وڵاته‌که‌یدا داناوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که به تێـکچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هاوپه‌یمانه له‌وه‌تای ئه‌مه‌ریکا له هێرشێـکدا ئۆسامه بن لادنی له‌و وڵاته کوشت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد گوتیان مانگی ڕابردوو نامه‌یه‌ک که له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتانه‌وه پـێیان گه‌یشـتووه باس له مه‌رجی نوێ بۆ چه‌ند و چۆنی هاتوچۆی دیپـلۆماتان ده‌کات بۆ ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس که کۆپـیـیه‌کی نامه‌که‌ی ده‌سـتکه‌وتووه، ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه ده‌بێت دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی پێنج ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی بیانه‌وێت له پایته‌خت ده‌ربچن داوای مۆڵه‌ت بکه‌ن.