سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بۆ یه‌که‌م جاره به ئاشـکرایی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له پاکسـتان به‌کارده‌هێنێت بۆ لێـدانی میلیتانه‌کان.
سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ دووشه‌ممه له میانه‌ی وتووێژێـکی سه‌ر ئنته‌رنێتدا دانی نا به‌وه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆ لێـدانی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده و لقه‌کانی به‌کارده‌هێنرێت. گوتی زۆربه‌ی هێرشه‌کان له ناوچه خێڵه‌کیـیه نیمچه سه‌ربه‌خۆکانی پاکسـتانه‌وه کراون که له پاڵ سنووری ئه‌فغانسـتانن.
سه‌رۆک ئۆباما له درێژه‌ی قسه‌کانیدا داکۆکی له‌و هێرشانه کرد و گوتی به ئه‌وپه‌ڕی وردیـیه‌وه له شه‌ڕی دژی ئه‌لقاعیده ئه‌و جۆره فڕۆکانه سوودیان لێـوه‌رگیراوه.
ده‌زگای New America Foundation بنکه له واشنتن ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی ڕابردوودا له پاکسـتان ئه‌نجام‌دراون له نێوان 1700 هه‌تا 2700 که‌سیان کوشـتووه.
پاش لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـای گوت ئه‌و هێرشانه نایاسایی‌ین و ئاکامی پـێچه‌وانه‌ی ده‌بێت و جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه، هه‌رچه‌ند له ڕووی ته‌کتیـکیـیه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.