وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای ده‌سـتبه‌جێ ئازادکردنی دیپـلۆماتێـکی خۆی کردووه ئه‌وه‌ی به‌هۆی کوشـتنی دوو پـیاوی پاکسـتانی ده‌سـتگیرکراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ڕایمۆند ده‌یڤس وه‌ک دیپـلۆماتێـک په‌ناپارێزی له دادگایی‌کردن هه‌یه و هه‌روه‌ها به ناقانونی له شـاری لاهوری پاکسـتان ده‌سـتگیرکراوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـتر ناو و ناسـنامه‌ی ئه‌م دیپـلۆماته‌یان ئاشـکرا نه‌کرد و هه‌روه‌ها پـله و کاره‌که‌شی.
دوێنێ بڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌واڵی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ئاماژه‌ی به ناوی ڕایمۆند ده‌یڤس نه‌دا، واته ناوه‌که‌ی نه‌درکان، ته‌نها به کارمه‌ندێـکی کونسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له پاکسـتان ناودێرکرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوێنێ به‌ڕێز ده‌یڤس به دوو تۆمه‌تی کوشـتن ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگای پاکسـتانی بوو، واته به دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی دوو پـیاوی پاکسـتانی کوشت، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به‌هۆی به‌رگری له‌خۆکردن بووه.