وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات ده‌رباره‌ی ئه‌و پـزیشکه پاکستانیـیه‌ی یارمه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دابوو له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادنی ڕابه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده.
په‌نێتا به به‌رنامه‌ی 60 خوله‌کی که‌ناڵی ته‌له‌فزێۆنی CBS گوتووه ئه‌و زانیاریـیانه‌ی دکتۆر شیکال ئه‌فریدی دابوونی زۆر گرنگ بوون بۆ هێرشه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 2 ی مانگی پـێـنجی ساڵی پاردا ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی بن لادن خۆی تیایدا حه‌شاردابوو له ئابووت ئابادی پاکسـتاندا.
په‌نێتا گوتوشیه‌تی پاکستان که‌سێکی ده‌ستگیرکردووه که یارمه‌تی داوه له ڕاوه‌دونانی تێرۆرستاندا، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دکتۆر شیکال ئه‌فریدی یارمه‌تی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکای داوه له کۆکردنه‌وه‌ی DNA ی که‌سانی ناو خانووه‌که‌ی بن لادن به ناوی کوتان له دژی نه‌خۆشی. حکومه‌تی پاکسـتانیش دکتۆره‌که‌ی ده‌سـتگیرکردووه و به خیانه‌ت تاوانباری کردووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه که‌سێـکی ده‌سه‌ڵاتدار له پاکستان ده‌یزانی بن لادن له کوێ خۆی شاردبووه‌وه. ده‌ڵێت ڕاپۆرتی هه‌واڵگری هه‌بوون ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپته‌ری پاکستانی به‌سه‌ر ئه‌و خانویه‌ی بن لادن خۆی لێ حه‌شاردابوو تێپه‌ڕبوون، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا گه‌وره‌ترین خانووبه‌ره بووه له ناوچه‌که‌دا و دیواره‌کانی چوارده‌وری 5 مه‌تر و نیو به‌رزن.
په‌نێتا هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دا نا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت حکومه‌تی پاکستان زانیبێتی بن لادن له کوێ‌یه، به‌ڵام ڕوانگه‌یه‌کی خۆی هه‌یه له‌وانه‌یه که‌سێک له ئاستێک‌دا ئه‌وه‌ی زانیبێت.