پاکستان به‌ڵێنی داوه تێـبکۆشێت له پـێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه زانایه‌ی که له لایه‌ن دادگایه‌کی ئه‌مه‌ریکاوه حوکمی زیندانی 86 سـاڵی بۆ بڕاوه‌ته‌وه به تاوانی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داوه بۆ کوشـتنی کارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی هه‌ینی و له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گیلانی گوتی عافیه سدیقی کچی وڵاته‌که‌یه، وه به‌ڵێنی دا ده‌ست به هه‌ڵمتێـک بۆ ئازادکردنی بکات.
شـایانی باسه ئه‌م حوکمه‌ی به‌سه‌ر عافیه سدیقیدا دراوه بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایـیه‌کی زۆر له سه‌رانسه‌ری پاکسـتان. له شـاری که‌راچی که گه‌وره‌ترین شـاری پاکسـتانه و هه‌روه‌ها شـاری عافیه‌یه، پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژی به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێکردنی ژماریه‌کی زۆری خۆپـیشـانده‌ران که به‌ره‌و کونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕۆیشتن.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له ئیسلام ئابادی پایته‌ختیش خۆپـیشـانده‌ران دروشمی دژی ئه‌مه‌ریکایان گوتۆته‌وه و هه‌وڵیان داوه به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بڕۆن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسـدا به‌یه‌کیانداداوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عافیه سدیقی له مانگی دوو به چه‌ند تۆمه‌تێـک تاوانبارکرا، له‌وانه هه‌وڵی کوشتن.
داواکاری گشتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کاتێـک له سـاڵی 2008 له ئه‌فغانسـتان لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ عافیه سدیقی کراوه، عافیه چه‌کی له ده‌ستی سه‌ربازێـک ڕفاندووه و ته‌قه‌ی له کۆمه‌ڵێـک کارمه‌ندی FBI کردووه.
پارێزه‌رانی عافیه ده‌ڵێن ئه‌وان داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاری دادگاکه‌دا ده‌که‌ن. ده‌شڵێن عافیه نه‌خۆشی مێشـکی هه‌یه و ئه‌وه وای لێـکردووه ئه‌و کاره بکات.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن پـێشـتر عافیه له ناوچه‌ی غازنی ئه‌فغانسـتان ده‌سـتگیرکراوه به کۆمه‌ڵێـک به‌ڵـگه‌نامه‌وه که تیایدا باس له چۆنێتی دروسـتکردنی بۆمب ده‌کات و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی.