سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت له میانی گه‌شـتی مانگی ئاینده‌یدا بۆ ئاسیا سه‌ردانی پاکسـتان ناکات، به‌ڵام هه‌ر وابه‌سته به سه‌ردانی ئه‌و وڵاته له سـاڵی 2011 دا و پـێشـوازیش له سه‌رۆکی پاکسـتانی عاسف عه‌لی زه‌رداری بۆ واشنتن ده‌کات.
ڕۆژی چوراشه‌ممه له میانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێـکی پاکسـتانی بۆ دیالۆگی سـتراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان له واشنتنی پایته‌خت، به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕاگه‌یاند.
پـێشـووتر له هه‌مان ڕۆژدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان ده‌سـتیان به خولی سێهه‌می گفتوگۆکردن کردبوو به ئامانجی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته و هێورکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر خاکی پاکسـتان.
هاوکات ڕۆژی چوارشه‌ممه له پـنتاگۆن وه‌ک به‌شێـک له وتووێژه‌کان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشـتی سـوپای پاکستان ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفه‌ق که‌یانی سـازدا.
به‌ڕێز گه‌یتس سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ له‌شـکری پاکسـتان له به‌شـداریکردن و گه‌یان‌فیدایـیدا له شه‌ڕی دژ به تێرۆر و داوای لێـبوردنیشی کرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری ئه‌ودیو سـنووری پاکسـتان، ئه‌وه‌ی تیایدا به هه‌ڵه 2 سه‌ربازی پاکسـتان کوژرابوون.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان شا مه‌حمود قوره‌یشی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سمیدا کۆتایی به‌و وتووێژانه بهێنن.