له‌شـکری پاکسـتان ناڕه‌زایـیه‌کی توندی به‌رامبه‌ر به ناتۆ ده‌ربڕیوه له پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی به دوو فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر به‌زاندووه.
ئه‌م ناڕه‌زایـیه ڕۆژی سێشه‌ممه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک هات له‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی گوتیان هه‌لیکۆپـته‌رێـکی ناتۆ سـنووری وڵاته‌که‌یانی له دیوی ئه‌فغانسـتانه‌وه به‌زاندووه و هێرشێـکیان ئه‌نجامداوه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی دوو سه‌ربازی وڵاته‌که.
ناتۆ پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ری خۆی له نزیک سـنووره‌کانی پاکسـتان سووڕاونه‌ته‌وه، وه ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌کات.
به‌رپـرسێـکی له‌شـکری ڕۆژئاوایی گوتی ئه‌و دوو هه‌لیکۆپـته‌ره له دیوی ئه‌فغانسـتاندا بوون و له ئه‌وبه‌ر سـنووره‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه. گوتیشی هه‌لێـکۆپـته‌ره‌کان ته‌نها ئه‌و کاته وه‌ڵامی ته‌قه‌کانیان داوه‌ته‌وه که دوو جار ته‌قه‌یان لێـکرابوو.
ئه‌م ڕووداوه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی گرژی زیاتر له نێوان ئیسلام ئاباد و واشنتن، هه‌رچه‌نده سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جان کێری ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان سه‌ردانی پاکسـتانی کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان ساردی تێکه‌وت به‌هۆی هێرشه نهێنیـیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی تیایدا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن له 2 ی مانگی پـێنج له شـاری ئه‌بت ئاباد کوژرا.