کۆمپانیای مه‌زنی نه‌وتی به‌ریتانی ناسراو به BP ده‌ڵیت، چه‌ندان له کۆمپانیا و هه‌روه‌ها تیمه‌کانی کار به‌رپرسیاربوون له کاره‌ساتی ڕژانی نه‌وتی خاو بۆ نێو ئاوی که‌نداوی مه‌کسیک.
له ڕاپۆرتێکی نێو خۆیـیدا که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاویکرده‌وه، کۆمپانیایBP ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی بیره نه‌وتی نێو ئاوی که‌نداو له ئاکامی زنجیره‌یه‌کی ئاڵۆز له شکستی میکانیکی و هه‌ڵه‌ی مرۆڤ و ئه‌ندازیاری بووه.
له‌و باره‌یه‌وه تۆنی هه‌یوارد، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری BPئه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی پاش ڕووداوه‌که جێهێشت ده‌ڵێت BP و هه‌ردوو کۆمپانیای هاوبه‌شی هاڵیبێرتن و ترانسئۆشن، سه‌رجه‌م هه‌موویان ده‌ستیان له کاره‌ساته‌که‌دا هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌م راپۆرته‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆمپانیای ئاماژه‌پێدراو بڵاویکرده‌وه، ده‌رئه‌نجامی 4 مانگ له لێکۆڵینه‌وه که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی رێنمایی سه‌لامه‌تی و کاره‌کانی کۆمپانیایBP یه‌وه ئه‌نجام دراوه. راپۆرتی ئاماژه‌پێدراو 25 پێشنیازی پێشکه‌ش کردووه که به مه‌به‌ستی رێگرتنه له دووباره بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی هاوشێوه، هه‌روه‌ها کۆمپانیای BP ده‌شڵێت رێنمایه‌کانی په‌یوه‌ست له گشت بواری کاره‌کانیدا پیاده‌ی ده‌کات.
له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بیره نه‌وتیـیه‌که‌دا له 20 ی مانگی چواردا، 11 کارمه‌ند گیانیان له ده‌ستدا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ملیۆنه‌ها به‌رمیل نه‌وتی خاو رژانه‌ته نێو ئاوی که‌نداوی مه‌کسیکه‌وه.