سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و ئاسه‌واره ئابوریـیه‌ی له ئاکامی لێـچوونی نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک ده‌که‌وێته‌وه گه‌وره ده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ی گوت پاش ئه‌وه‌ی له پـێشـهاته‌کان ئاگادارکرایه‌وه له لایه‌ن ثاد ئه‌ڵێن ئه‌دمیڕاڵی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کان ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشـتی کاره‌کانی حکومه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کارهسـتهکه ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌وه‌ی کۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی BP به خێرایی به ده‌م سـکاڵاکانی ئه‌و خه‌ڵـکه‌وه ده‌چێت که زیانی ئابوریـیان له ئاکامی لێـچوونی ئه‌و نه‌وه‌ته لێـکه‌وتووه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت مسـۆگه‌ری بکات که‌وا که‌ناره‌کانی که‌نداوی مه‌کسیک به ته‌واوی له‌و نه‌وته لێـچووه خاوێن ده‌کرێته‌وه که زۆنگاو و شوێنی ئاژه‌ڵه کێویـیهکانی به په‌ڵه‌ی ڕه‌ش داپـۆشیوه و هه‌ڕه‌شه له ڕزقی ماسیگره‌کان و خاوه‌ن پـیشهکانی دیکه له ناوچه‌که ده‌کات.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌دمیراڵ ثاد ئێڵن به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و قه‌پاغه‌ی دراوه به‌سه‌ر شـوێنی لێـچوونی نه‌وته‌که توانیویه‌تی له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا 11 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت کۆبکاته‌وه.
ئه‌دمیراڵ ثاد ده‌ڵێت کۆمپانیای BP خوازیاره بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی کۆده‌کرێته‌وه بگاته 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێـکدا. ده‌شڵێت له ئێسـتادا ئه‌و نه‌وته‌ی سه‌ر ئاو که‌وتووه بۆ سه‌دان هه‌زار په‌ڵه دابه‌ش بووه.