کۆمپانیای نه‌وتی پریتش پـترۆلیۆم BP ده‌ڵێت زیا له 3.1 ملیار دۆلاری له هه‌وڵه‌کانی ڕاگرتنی لێچوونی نه‌وت له بیره نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیکۆ و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان پـێـگه‌یشـتووه‌کان تا ئێسـتا خه‌رج کردووه.
کۆمپانیاکه له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند 147 ملیۆن دۆلاری هه‌ر بۆ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه خه‌رج کردووه که به‌هۆی کاره‌ساته‌که‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ڕاپـۆرتێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی نێویۆرک تایمزدا هاتووه کۆمپانیای BP داوای له دوو کۆمپانیای هاوبه‌شی له‌و بیره نه‌وته‌دا کردووه به بڕی 400 ملیۆن دۆلار له خه‌رجیـیه‌کانی پاکـکردنه‌وه به‌شـداری بکه‌ن. ئه‌و دوو کۆمپانیایه بریتین له ئه‌نادارکۆ پـترۆلیۆم و میتسیو ئۆیڵ ئیکسپـلۆره‌یشنی ژاپـۆنی.
هاوکات کارمه‌ندانی خاوێن کردنه‌وه خه‌ریکی تاقیکردنه‌وه‌ی که‌شـتیـیه‌کی گه‌وره‌ن به‌ناو " A Whale " واته نه‌هه‌نگ که ڕه‌نگه پـرۆسه‌ی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو خێراتر بکات له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی لێـچوونی نه‌وته‌که پـیس بوون. ئه‌و که‌شـتیه ئاوی ده‌ریاکه له 12 لاوه وه‌رده‌گرێت و نه‌وت له ئاو جیاده‌کاته‌وه و دووباره ئاوه خاوێنه‌که ده‌ڕژێنێته‌وه بۆ ناو که‌نداوه‌که. مه‌زه‌نده ده‌کرێت 80 ملیۆن لیتر له ئاوی پـیس خاوێن بکاته‌وه.