کۆمپانیای مه‌زنی بواری نه‌وت برتش پـترۆلیۆم ناسراو به BP ڕایگه‌یاند که بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ستبکه‌ن به پـڕکردنه‌وه‌ی بیره نه‌وتی په‌کـکه‌وتووی ناو قوڵایی ئاوی که‌نداوی مه‌کسیک به چیمه‌نتۆ له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و کاره‌سـاته‌ی که چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ومابوو.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆمپانیای BP له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکاوه ڕێـگه‌ی پێ‌درابوو بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیره نه‌وته به چیمه‌نتۆ پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به قوڕ پـڕیان کردبۆوه.
به‌رپـرسی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ئه‌م قه‌یرانه ژنه‌ڕاڵی خانه‌نشین ثاد ئه‌ڵێن ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه کاره‌کانی هه‌ڵـکۆڵینی دیکه له‌و چاڵه نه‌وته‌دا دوا ناخات.
بڕیاره دواتر ئه‌م مانگه ئه‌م هه‌ڵکۆڵێنه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی که ماوه‌ته‌وه له پـێناو چاره‌سه‌ری کۆتایی ئه‌م قه‌یرانه ته‌واوبێت.
شـایانی باسه له 20 ی مانگی چواری ڕابردوودا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌زگای ده‌رهێنانی نه‌وتی BP دا ڕوویدا و ده‌رئه‌نجام 11 که‌سی کوشت و له‌و سـاته‌وه تا مانگی ڕابردوو نه‌وت ده‌ڕژایه ناو ئاوی که‌نداوه‌وه کاتێـک به شـێوه‌یه‌کی کاتی لێـچوونه‌که چاره‌سه‌ر کرا.