به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بیره نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسـیک ئه‌وه‌ی له مانگی چواردا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر سـکۆکه‌ی تێـکشـکا به ته‌واوی قه‌پات کرا و ئێسـتا ته‌نها کاری خاوێـنکردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاکه و بوژاندنه‌وه ناوچه‌که ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی لێـدوانێـکی کورت‌دا له کۆشـکی سـپی ثاد ئه‌ڵێن به‌رپـرسی حکومه‌ت له مه‌سه‌له‌ی لێـچوونی نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک گوتی دوا هه‌وڵی کۆمپانیای BP بۆ قه‌پاتکردنی بیره‌که سه‌ری‌گرتووه و گوتیشی بڕوایه‌کی زۆر هه‌یه که‌وا چیتر نه‌وت له بیره‌که بۆ ناو ئاوی که‌نداو دزه ناکات.