هێزه‌کانی زێره‌ڤانی که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند که کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی ناسراو به BP به شـێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و لووله شـکاوه‌ی بڕیوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ شه‌ش هه‌فته ده‌چێت نه‌وتێـکی زۆری لێ‌ڕژاوه‌ته که‌نداوی مه‌کسیکه‌وه، به‌ڵام هێشـتا هه‌وڵه‌کان بۆ داپـۆشینی سه‌ری ئه‌و لووله‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ له سـتانی لویزیانا ئه‌دمیڕاڵی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی ئه‌مه‌ریکا ثاد ئێڵن بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که ئه‌و کاره پـێویسـتی به ئامێرێـکی به‌ربه‌سـتکردن هه‌یه. ناوبراو گوتیشی بڕیاره له ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه نه‌وت و گازی لووله‌که بۆ ناو که‌شـتیـیه‌ک بگوێزرێته‌وه.
شایه‌نی باسه سبه‌ی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی که‌نداو بۆ سه‌رپه‌رشـتیکردنی هه‌وڵه‌کان سه‌باره‌ت به بنبڕکردنی خراپـترین قه‌یرانی ڕژانی نه‌وت له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا.