شـانده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و ویلایه‌تی لویزیانا له باشور به‌ڕێ‌ده‌که‌ون بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی وه‌ڵامی کۆمپانیای BP بۆ لیکـکردنی بڕێـکی نه‌وت له که‌نداوی مه‌کسـیکۆدا.
وه‌زیری ناوخۆ کین سه‌له‌زه‌ر و وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی جانێت ناپـۆلیتانۆ له نێو شـانده‌که ده‌بن که له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌سه‌ر ناوچه زیان پـێـگه‌یشـتووه‌کاندا ده‌سـوڕێنه‌وه.
سه‌له‌زه‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو که متمانه‌یه‌کی ته‌واوی به هه‌وڵه‌کانی کۆمپانیای نه‌وتیBP هه‌یه که ئه‌و لیک‌کردنه ڕابگرن و به‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌وته‌که‌دا زاڵ بن. گوتیشی حکومه‌ت ئاماده‌یه ئه‌و ئه‌رکه به‌جێ‌بهێنێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه شـکستی هێنا.
فه‌رمان‌ڕه‌وای لویزیانا بابی جنداڵ ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر کۆمپانیای BP و به‌رپـرسانی فیدراڵی ده‌ربڕیبوو و گوتبووی ئه‌و پاره و پـێداویسـتیانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه که بۆ پاراستنی که‌ناره‌کانی ویلایه‌ته‌که‌ی داوای کردبوون.
جنداڵ گوتی یه‌که‌مین شه‌پۆلی نه‌وته لیکراوه‌که به‌ره‌و زیا له 100 کیلۆمه‌تر به درێژایی که‌ناره‌کان بـڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌وت له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه بکات ئه‌وا ده‌بێت ویلایه‌ته‌که‌ی کۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه له ئه‌ستۆ بگرێت.