کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له سه‌کۆ نوقم‌بووه‌که‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له که‌نداوی مه‌کسیک ده‌ڕوات پـێـنج هێنده‌ی ئه‌وه‌یه که پـێشـتر مه‌زه‌نده ده‌کرا.
ماری لاندری ئه‌دمیڕاڵی هێزه‌کانی پاسه‌وانی که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت زاناکان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشـتیمانی بۆ کاروباری سه‌قا و ئۆقیانوسه‌کان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن ڕۆژانه نزیکه‌ی 795 هه‌زار لیتر نه‌وتی خاو له‌و سه‌کۆ تێـکشـکاوه‌ی نه‌وت ده‌رهێنانه بێته ده‌رێ، چونکه کۆنێـکی نوێی لێچوونی نه‌وتیان به‌دی کردووه.
ئه‌و کونه نوێـیه پاش ئه‌وه به‌دی‌کرا که پاسه‌وانانی که‌ناره‌کان سه‌رقاڵی سووتاندنی ئه‌و په‌ڵه نه‌وتانه بوون که سه‌ر ئاو که‌وتوون، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی به‌سه‌ر ژینگه‌دا. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به سـووتاندنی ئه‌و په‌ڵه نه‌وتانه ده‌توانن 50 تا 90 له سه‌دی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی سه‌ر ئاوه‌که که‌وتووه لابه‌رن.